
خۆڕاگری: ماوەی حەفتەیەک دوو برای خەڵکی مەهاباد بەناوەکانی ” کامبیز و چالاک محەممەدی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ماوەی یەک حەفتەیە کە کامبیز محەممەدی و چالاک محەممەدی، دوو برای خەڵكی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێةیکی نادیات و هەروەها تائێستا چارەنووسیان نادیارە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی یەک حەفتە بەسەر دەسبەسەرکردنی ئەو دوو برایە، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکای دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشیان بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بەو بنەماڵەیە نەداوە.