هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە سەقز هاووڵاتییەکیان بە لێدان و ئەشکەنجە دەسبەسەر کرد

خۆڕاگری: ئەیووب جەوانپوور، چالاکوانی مەدەنیی خەڵكی سەقز لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە لێدان دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەیووب جەوانپوور، چالاکوانی مەدەنی، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە کە هەڵیانکوتاوەتە سەرێ، بەشێوەیەکی دڕەندانە و بەلێدان و ئەشکەنجەدان دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ گرتنگەی ئەو ناوەندە سەرکوتکەرە.

هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەجۆرێک ئازار و ئەشکەنجەی ئەو چالاکوانە مەدەنییەیان داوە کە شوێنەواری لێدان بە روخسارییەوە دیارە و پاش چەند کاتژمێرێک لێکۆڵینەوە، لێپێجینەوە و لێدان و بێڕێزیکردن پێی، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی ئازاد کراوە و تائیستا چارەنووسی ناڕوونە.