دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵكی مەهاباد لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: محەممەد لوتفیفەر، هاووڵاتیی خەڵكی مەهاباد ماوەی چەند ڕۆژێکە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی، محەممەد لوتفیفەر، هاووڵاتیی خەڵكی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.

هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم پاش دەسبەسەرکردنی ناوبراو، هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکەشیان بەتەواوی ماڵەکەیانیان پشکنیوە و سەرەڕای تێپەڕبوونی ٦ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.