دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە

خۆڕاگری: هێمن ئیبراهیم‌حەمزە و ئیدریس حاجی ڕەسووڵپوور دوو هاووڵاتیی خەڵكی بۆکان، لەلایەن چەکدارانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، هێمن ئیبراهیم‌حەمزە، خەڵکی گوندی “قەرەگۆل”ـی سەربە شاری بۆکان و ئیدریس حاجی ڕەسووڵپوور، خەڵکی گوندی “ئالیکەند”ـی سەربەو شارە و لە ئەندامانی بنەماڵەی شەهیدانی شۆڕشی ژینا، بەهۆی بەشداریکردنیان لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز لە بۆکان، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی  دەسبەسەر کران و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ئیدریس حاجی ڕەسووڵپوور، برای محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور، یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادییە کە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامییەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە لەگەڵ هێمن ئیبراهیم‌حەمزە دەسبەسەر کراون و تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵکانیشیان بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم هیچ وڵامێکیان نەداونەتەوە.