چالاكێکی کرێکاریی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سنە بەشێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆڕاگری: خەبات دێهدار، چالاکی کریکاریی دەسبەسەر کراوی خەڵکی شاری سنە، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتیی لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، خەبات دێهدار، چالاکی کرێکاری و بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی شاری سنە بە دانانی بارمتەی قورس بەبڕی ٢٠٠ملیۆن تمەنی بەشێوەی کاتیی تا کاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی سنە ئازاد کرا.

خەبات دێهدار، ڕۆژی شێشەممە، ٢٨ی مانگی خەرمانان، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەنامەیەکی قەزایی و یاسایی لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و لە ماوەی دەسبەسەربوونیدا لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە.