“شێرزاد ئەحمەدی نەژاد”خەڵکی بۆکان لە زیندانی ورمێ لە ژێر ئەشکەنجە دا گیانی لە دەست دا

خۆڕاگری: بە پێی هەوالی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییە کانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە٢٤ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی یەکێک لە دەستبەسرکراوانی شوڕشی ژینا بە ناوی” شێرزاد ئەحمەدنەژاد” تەمەن ٤١ ساڵ خەڵکی شاری بۆکان مانگێک پێش ئێستا لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو، بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەست دا.

شایانی باسە کە ناوەندە ئەمنییەکا مردنی ناوبراویان بە جەڵتەی دڵ ڕاگەیاندووە، بەڵام زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە “شێرزاد ئەحمەد نەژاد” لە ژێر ئەشکەنجەی ناوەندە ئەمنییەکان دا گیانی لە دەست داوە.

ئەو هاووڵاتییە ٢٦ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو کە لە دەستبەسەرگەکانی ورمێ لە ژێر لێکۆڵینەوە دابوو.