بۆکان : دەستبەسەر کردنی سێ هاووڵاتی ئەو شارە

خۆڕاگری: لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی سێ هاووڵاتی لە شاری بۆکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

١-“سەعدووڵا رەسووڵپوور”خەڵکی میراوای بۆکانڕۆژی ٣٠ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.

٢-“لوقمان بابەخانی”٣٨ ساڵە لەگەڵ کورە ١٧ ساڵانەکەی ڕۆژی ١ی بەفرانبار لە شوێنی کاری خۆیان دەستبەسەر کراون.

تا ئێستا لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.