جوانڕۆ : دەستبەسەر کردنی مامۆستایەکی قوتابخانە

خۆڕاگری: ڕۆژی  ٢٩ی سەرماوەزی١٤٠١ی هەتاوی مامۆستایەکی قوتابخانە بە ناوی”عەبدوولکەریم محەممەدی” لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری جوانڕۆ بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە ئەمنییەکان دوا هێرش کردنە سەر قوتابخانەی موتەهەری مامۆستا عەبدولکەریم محەممەدی مامۆستای وانەی بیرکاریان لە کاتی وانە وتنەوە دەستبەسەر کردووە.

تا ئێستا لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە