سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر دوو چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ئیقبال پیشکاری و عەبدوڵڵا خەیرئابادی، دوو چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە، لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیم لەس شارە سزای بەندکرانیان بەسەر سەپێندرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لقی ١ی دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە شاری سنە بە تۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی، سزای ساڵێک بەندکردنی بەسەر ئیقبال پیشکاری و بە هەمان تۆمەت سزای ٢٠ مانگی بەندکردنی بەسەر عەبدوڵڵا خەیرئابادی، دوو چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنەدا سەپاندووە.
شایانی باسە کە، سزای یەک ساڵ بەندکرانەکەی ئیقباڵ پیشکاری بۆ ماوەی ٢ ساڵ و هەروەها سزای ٢٠ مانگ بەندکرانەکەی عەبدوڵڵا خەیرئابادی بۆ ماوەی ٢ ساڵ و ٦ مانگ هەڵپەسێردراون.