دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: خالید عەبدوڵازادە، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هیزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری سەقز، بە بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی هەلیانکوتاوەتە سەر خالید عەبدوڵازادە، هاووڵاتیی خەلکی ئەو شارە و دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستۆتەوە.
ماوەی سێ ڕۆژە کە خالید عەبدوڵازادە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بنەماڵەکەی بەردەوام بەدواداچوونیان بۆ کردووە و بەڵام لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە هیچ وڵامێکیان نەدراوەتەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.