“ناسر ڕەزایی” هاووڵاتی خەڵکی ئاودانان دەستبەسەر کرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی ٢ ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاودانان بە ناوی “ناسر ڕەزایی”بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایئ لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەرو گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە لە بەردەست دانییە.