خەدیجە مەهدی پوور سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا بەندکراوی سیاسی کورد خەڵکی ئەیوانی ڕۆژئاوا بە ناوی “خەدیجە مەهدی پوور”لە لایەن دادگای شوڕشی ئیلام سزای ٣ مانگ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپێندرا.

دادگا ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی بڵاو کردنەوەی هەواڵی ناڕاست بە ٣ مانگ بەندکرانی تەعزیری مەحکووم کردووە.

ڕۆژی ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی “خەدیجە مەهدی پوور” خەلکی ئیلام بەندکراوی سیاسی کورد بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێش وەخت لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کرا. “خەدیجە مەهدی پوور” ڕۆژی ١٨ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایە هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر دەکرێ ولە لایەن دادگا بە تۆمەتی پڕوپاگاندە بە دژی کۆماری ئیسلامی و بێڕێزی بە رێبەرو  بە نیزامی کۆماری ئیسلامی  سزای بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرابوو.کە بە پێی یاسا سزای ١ ساڵ و ٨ مانگ بەندکرانی دەبوو جێبەجێ بکرێت