
خۆڕاگری: محەممەدئەمین مەهدەوی شایستە، خەڵکی تاران و مەجید موسیبی، خەڵكی ئیسفەهان، بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە لەسێدارە دران.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، محەممەدئەمین مەهدەوی شایستە، هاووڵاتیی خەڵكی شاری تاران، بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ دەزگای هەواڵگری “مووساد”ـی ئیسرائیل لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لەسێدارە درا.
هەروەها ڕۆژی یەکشەممە، ١ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، مەجید موسیبی، هاووڵاتیی خەڵكی شاری ئیسفەهان بەتۆمەتی پەیوەندی و هاوکاریکردنی ئیسرائیل لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەشێوەی نهێنی بەبێ دادگاییکردن لە سێدارە درا.