پیرانشار: دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “سەلاح سووری” بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە  دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا سەرەڕای بە دواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان هیچ زانیارییەک لەسەر  چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ  ئەو هاووڵاتییە  لەبەر دەست دا نییە.