سێ هاووڵاتی خەڵکی شاری پیرانشارپاش نیزیک لە دوو مانگ لە دەستبەسەر کردنیان چارەنووسیان نادیارە


خۆڕاگری : سێ هاووڵاتی خەلکی پیرانشار بە ناوەکانی “سمایل نەبی” بێهزاد مستەفاپوور”ئێحسان عەبدوڵڵاپوور”دوایی نیزیک لە یەک مانگ لە دەستبەسەر کردنیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە چارەنووسیان نادیارە.

شایانی باسە کە بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان تا ئێستا بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی کۆڕەکانیان بێ ئاکام ماوەتەوە. ئەو هاووڵاتییانە ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی خەرمانان دوایی نارەزایەتی دەربڕین بە کۆشتنی ژینا ئەمینی لە شاری پیرانشار دەستبەسەر کراون.