دانیال مەسوونی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری :ڕۆژی ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی”دانیال مەسوونی” هاووڵاتی دەستبەسەر کراوی خەڵکی شاری ساحب سەر بە شاری سەقز بە دانانی بارمتە لە زیندانی سەقز ئازاد کرا.

 ڕۆژی ١٥ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی ه “دانیال مەسوونی” دوای بانگهێشت کردنی بۆ دادگای شوڕشی ئەو شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

دانیال مەسوونی پێشتر ١٩ی خەزەڵوەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو کە دوای دوو حەوتوو ڕاگیران بە بارمتە ئازاد کرابوو.