لە جوانڕۆ مامۆستا سەیفووڵا حوسێنی سەزای بەند کرانی بە سەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری:ڕۆژی ٥ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی مامۆستایەکی ئاینی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی “مامۆستا سەیفووڵا حوسێنی”لە لایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئاینی لە شاری هەمەدان سزای١٧ ساڵ بەند کران ولێدانی ٧٤ قامچی و٢ ساڵ دوور خستنەوەو و هەروەها لێ ئەستاندنەوەی لیباسی مەلایەتی بە سەر دا سەپێندرا.

بە پێی ئەو حوکمە”مامۆستا سەیفووڵا” بە تۆمەتی پڕوپاگاندا بە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ١٥ مانگ بەند کرانی تەعزیری، و هەوەها بێڕێزی کردن بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی بە ٢ ساڵ ٦ مانگ بەندکرانی تەعزیری بە تۆمەتی ئەندامەتی لە مەکتەبی قورئان بە ٦ ساڵ بەند کران و هاندانی خەڵک بە ٦ ساڵ بەند کران هەروەها تێکدانی نەزمی گشتی بە ١٥ مانگ بەند کران ٧٤ قامچی ٢ ساڵ دوورخستنەوە لێ ئەستاندنەوەی لیباسی مەلایەتی مەحکووم کراوە.

بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی “مامۆستا سەیفوولا حوسێنی “پێش نوێژی مزگەوتی خاتەموولانبیا، لە لایەن هێزەکانی سپای پاسداران دەستبەسەرکرا.

ناوبراو ئەندامی مەکتەبی قورئانی کوردستانە کە دوای دەستبەسەر کرانی خەڵکی جوانڕۆ لە بەردەم فەرمانداری ئەو شارە کۆبوونەوەو داوای ئازادی ئەو مامۆستا ئایینیەیان کرد.