“کەژاڵ وەتەن پوور” سزای بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری:”کەژاڵ وەتەن پوور” چالاکی بواری ژنان خەڵکی شاری ئیلام لە دەستبەسەر کراوانی خرۆشانی خەڵکی کوردستان دژ بە کۆماری ئیسلامی لە لایەن دادگای شوڕشی ئیلام  سزای ١ ساڵ بەندکرانی تەعزیری و ٦ مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ١١٠٠ ساعەت  موشاوەرەی بێبەرانبەر بە خەڵک ،هەروەها لێ ئەستاندنەوەی پاسپورتی بە سەر دا سەپێندرا.

دادگا “کەژاڵ وەتەن پوور”ی بە تۆمەتی پروپاگاندا بە دژی کۆماری ئیسلامی و کۆبوونەوەو تەبانی دژ بە ئەمنییەتی وڵات و هەروەها تێکدانی نەزمی گشتی، تۆمەتبار کردووە.

ئەو هاووڵاتییە  ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خەرمانان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بە توند و تیژی دەستبەسەر کرا.