دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە

خۆڕاگری: ڕۆژی ٥ی ڕێبەندانی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی “محەممەد مرادپوور” لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان،بە هێرش کردنە سەر ماڵی ناوبراو دەستبەسەر دا گرتنی کەل و پەلی شەخسی، بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەست دا نییە.