ڕەفیق سەلیمی گواسترایەوە بۆ بەندیخانەی شاری سنە

خۆڕاگری:ڕۆژی ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتی دەستبەسەر کراوی خەڵکی سنەبە ناوی”ڕەفیق سەلیمی” پاش نیزیک بە ٢ مانگ مانەوە لە گرتنگەی ئیتلاعات بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە گواسترایەوە.

ئەو ‌هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە و هەروەها لەژێر ئەشکەنجەی دڕندانەی هێزەکانی ئیتلاعاتدا بووە.

ڕەفێق سەلیمی، ڕۆژی دووشەممە، ٧ی سەرماوەزی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر کرا.