
خۆڕاگری: مامۆستا ئایەت غوڵامی، مامۆستایی ئایینی سوننە مەزهەبی خەڵكی کرماشان دوای بانگکردنی بۆ لقی دادگای تایەبەت بە مامۆستایانی ئایینی شاری کرماشان، دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی بانەمەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، مامۆستا ئایەت غوڵامی. مامۆستایی ئایینی خەڵكی شاری کرماشان و پێشنوێژی پێشووی مزگەوتی “محەمەدەلمستەفا”ـی ئەو شارە لەلایەن دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینیی ڕێژیم لەو شارە بانگ کراوە و هەرلەوێ دەسبەجێ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.
ناوبراو لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێائاکام ماوەتەوە و هەروەها ئەو مامۆستایە ١٩ی مانگی پووشپەڕی ساڵی ڕابردووش لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لە کرماشان پێشنوێژیکردن و چالاکیی لە مەزگەوتی لێ قەدەغە کرابوو.