دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی دێولان لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی دێولان بەناوی “محەمەدئەڵڵا ڕەزایی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێنکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە ۲۱ی پووشپەڕی ۱٤۰٤ی هەتاوی، محەممەدئەڵڵا ڕەزایی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری دێولان لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو لەپاش دەسبەسەرکردنییەوە لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردنی، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدان نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.