دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵكی کرماشان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵكی کرماشان بەناوی “ئومید باقری” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنکی نادیار.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” رۆژی یەکشەممە، ٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی (١٤ی دێسامبری ٢٠٢٥ی زایینی) ئومید باقری، هاووڵاتیی خەڵکی شاری “ئیسلام‌ئابادی”ـی سەربە پارێزگای کرماشان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژم لە ڕێگای نێوان کرماشان بۆ پاوە بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتایە سەر ئەو هاووڵاتییە و بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کرد و گواستیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا  نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.