دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە بەناوی “عەزیز خاڵخاڵی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی، عەزیز خاڵخاڵی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کلۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

جێ ئاماژەیە کە، لە دوای دەسبەسەرکردنییەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە نییە، ئەمە لە حاڵێکدایە کە بنەماڵەکەی بەردەوام لە هەوڵ و بەدواداچووندان بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان.