هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە لە مەهاباد دەسبەسەر کرا

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بەناوی “عومەر محەممەدی”، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٣ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری مەهاباد، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، عومەر محەممەدی هاووڵاتیی خەڵکی شاری “شنۆ”ـیان دەسبەسەر کردووە و پاش دەسبەسەربوونی گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

پاش ئەوەیکە هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران عومەر محەممەدییان دەسبەسەر کردووە، بنەماڵەکەی بەردەوام لە هەوڵ و بەدواداچووندان بۆ ئەوەی زانیارییەکیان دەست بکەوێ لەسەر چارەنووی کوڕەکەیان، بەڵام ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لەو بارەیەوە هیچ وڵامێکیان نەداونەتەوە و تائێستا هیچ زانیارییەل لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.