دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بەناوی “بێهزاد محەممەدی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لەو شارە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی، بێهزاد محەممەدی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “قروچاوێ”ـی سەربە شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

سەرەڕای هەوڵ و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی محەممەدی، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەربوون، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ وڵامێکی ئەو بنەماڵەیان نەداوەتەوە.