دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بەناوی “سەلاح عوسمانی” لەلایەن چەکدارانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە لەو شارە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی، چەکدارانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو پیرانشار، هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی “سەلاح عوسمانی” هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەریان کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ئەو هێزە چەکدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران، لەگەڵ دەسبەسەرکردنی سەلاع عوسمانی‌د، دەستیان بەسەر کەلوپەلی تایبەتی خۆی و بنەماڵەکەیدا گرتووە و هەروەها لە پاش دەسبەسەربووکردنییەوە تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەربوون، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.