
خۆڕاگری: زانا پەروانە، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری مەریوان بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانە ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، 13ی خەزەڵوەری 1402ی هەتاوی، زانا پەروانە، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری مەریوان پاش 2مانگ دەسبەسەربوون بەدانانی بارمتەی قورس و بەشێوەی کاتیی تا کاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا.
زانا پەروانە، ڕۆژی شەممە، ٢٩ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە شاری مەریوان دەسبەسەر کراوە و لە ماوەی دەسبەسەربوونیدا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.