خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ بەناوی “بارزان بارزانی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لەو شارە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ١٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، بارزان بارزانی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری جوانڕۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
وێڕای بەدواداچوونی وردی بنەماڵەکەی تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەر کردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی بارزان بارزانی لە بەردەستدا نییە.