مێرمنداڵێکی دەسبەسەرکراوی شۆڕشی ژینا پاش ١ساڵ بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

خۆڕاگری: مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ساڵانی خەڵکی شنۆ کە لەکاتی شۆڕشی ژینا لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوبوو پاش یەک ساڵ بەشێوەی کاتیی ئازاد کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ئێحسان محەممەدی، مێرمنداڵی تەمەن ١٦ساڵانی خەڵکی شاری شنۆ ساڵی ڕابردوو لە کاتی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە لەو شارە دەسبەسەر کرابوو، پاش تێپەڕبوونی ١ساڵ دەسبەسەربوون، بەدانانی بارمتەی قورس بە بڕی١ملیارد تمەنی و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کراوە.

ئەو مێرمنداڵە تەمەن ١٦ساڵانە یەکساڵ بەبێ مەرەخەسی لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە بەندیخانەی ورمێ بەند کراوە و پاش یەک ساڵ بەندکردن لەلایەن دادگاکانی کۆماری ئیسلامییەوە بە دانانی بارمتەی قورس و بەشێوەی کاتیی تا کاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کراوە.