دەسبەسەرکراوێکی شۆڕشی ژینا بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد بوو

خۆڕاگری: شاهۆ بەرهەم، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی شۆڕشی ژینا و خەڵکی شنۆ پاش یەکساڵ ڕاگیران، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی ئازاد کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، شاهۆ بەرهەم، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری شنۆ و یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی کە ماوەی یەکساڵە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە، بە دانانی بارمتەی قورس بەبڕی ١ملیارد تمەن و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کراوە.

شاهۆ بەرهەم، ١ساڵ لەمەوبەر لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە شاری شنۆ لەکاتی خۆپیشاندانە سەرانسەرییەکانی بەدژی ڕێژیم دەسبەسەر کراو و پاش لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە ڕەوانەی بەندیخانەیەکی ورمێ کراوە و دوای تێپەڕبوونی ساڵێک بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی تا کاتی دادگاییکردنەکەی لەو بەندیخانەیە ئازاد کراوە.