چالاکوانێکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سەقز بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

خۆڕاگری: مستەفا حەمدی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سەقز پاش زیاتر لە مانگێک دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٢٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، مستەفا حەمدی چالاکوانی بواری ڕاگەیاندنی خەڵکی شاری سەقز پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ١مانگ دەسبەسەربوون، بەدانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٤٠٠ ملیۆن تمەن و بەشێوەی کاتیی، لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانە لە شاری سنە ئازاد کرا.

لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەسبەسەر بووە، لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەریی کراوە و لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بە پڕوپاگەندە بەدژی نیزامی کۆماری ئیسلامی تۆمەتبار کراوە و هەروەها مستەفا حەمدی، بەڕێوەبەری کاناڵی “پرسمان”ـی شارە سەقزە کە ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خاکەلێوەی ئەمساڵ لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەو شارە دەسبەسەر کرا.