دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵكی سنە لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: فواد ئەحمەدی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە ماوەی چوار ڕۆژە لەلایەن چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ی هەتاوی، فواد ئەحمەدی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن چەکدارەکانی سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و ڕفێندراوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا چارەنووسی نادیارە.

هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی ناوبراویان دەسبەسەر کردووە و سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر دەسبەسەربوونیدا، تائێستا هیچ زانیارییەکی و ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.