سێ هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سەقز بەشێوەی کاتیی ئازاد کران

خۆڕاگری: ڕەحمان ڕەحیمپوور، هیوا ئەمینی و بەهمەن فەیزی، سێ هاووڵاتیی خەڵكی دەسبەسەرکراوی خەڵكی سەقز پاش مانگێک ڕاگیران بەشێوەی کاتیی ئازاد کران.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ی هەتاوی، ڕەحمان رەحیمپوور، بەندکراوی سیاسی پێشوو، هیوا ئەمینی و بەهمەن فەیزی، سێ هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی شاری سەقز، پاش مانگێک دەسبەسەربوون، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەیان لە بەندیخانەی ناوەیی سەقز ئازاد کراون.

ئەو سێ هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە دەسبەسەر کران و بۆ لێکۆڵینەوە گوازرانەوە بە گرتنگەی سپای تێرۆریستی پاسداران لە سنە و پاشان گەڕێندرانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەقز و لەماەی دەسبەسەربوونیاندا لەمافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوون.