خۆڕاگری: سومەیە قادری، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار پاش چوار ڕۆژ ڕاگیران بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، سومەیە قادری، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی گوندی “گەزگەسک”ـی سەربە شاری پیرانشار، پاش ٤ڕۆژ دەسبەسەربوون بەدانانی بارمتەی قورس بە بڕی ١ملیارد تمەن و بەشێوەی کاتیی تا کاتی دادگاییکردنەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ورمێ ئازاد کرا.
ناوبراو ڕۆژی دووشەممە، ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە پیرانشار کە هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەیان و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرا.
جێێ ئاماژەیە کە، تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هێج زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی سومەیە قادری لە بەردەستدا نییە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکەی نەداوە.