خۆڕاگری: ٣٥کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون کە تا ئێستا ناسنامەی ١٧کەسیان ئاشکرا بووە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ١٩ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعات و سپای تێرۆریستی پاسداران هێرشیان کردە سەر شوێنی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا لە گوندی “نجێ”ـی مەریوان و ٣٥ ئەندامی ئەو ئەنجومەنەیان دەسبەسەر كرد و کە تەنیا ناسنامەی ١٧کەسیان ئاشکرا بووە.
ئەو کەسانەی کە دەسبەسەر کراون بریتین لە: سالار ئازەری، کەماڵ کۆنەپۆشی، مادیح خۆشنەواز، عەبدوڵڵا بڵواسی، کاوە کەریمیان، کاوە داستان، جەماڵ قادری، هیوا بابایی، مادیح هیمەت بڵند، لوقمان کۆنەپۆشی، سیروان مەلاڕەحیم، محەممەد ئەفسەری، عەبدوڵڵا بلواسی، شاهۆ تلووعی و عەلی عینایەت، ئەو چالاکە ژینگەپارێزانەن کە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون.
شایانی باسە کە، هێزە چەکدارەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران، بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتایە سەر شوێنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان و پاش دەسبەسەرکردنی ٣٥ئەندامی ژینگەپارێزی ئەو ئەنجومەنە، دەستیان بە سەر کەلوپەلە تایبەتیەکانیانیشیاندا گرتووە و تائێستا چارەنووسی دەسبەسەرکراوان ناڕوونە.