ڕفاندنی بەرپرسی لێژنەی تۆپی پێی سەقز لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: شێرکۆ حیجازی، بەرپرسی لێژنەی تۆپی پێی سەقز، لەلایەن کۆمەڵێک لە هێزە چەکدارەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە ڕفێندراوە.

بەپێی هەواڵی ئەجنومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، شێرکۆ حجازی، بەرپرسی لێژنەی تۆپی پێی شاری سەقز و یەکێک لە چالاکانی مەدەنی ئەو شارە، لە ئاکامی هێرشی ژمارەیەکی زۆر لە هێزە چەکدارەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی، بە لێدان و بێڕێزی لە شوێنی کارەکەی خۆی ڕفێندراوە.

شایەتحاڵان باس لەوە دەکەن کە، ١٥کەس لە هێزە چەکدارەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە سەقز، شێرکۆ حێجازیان بە شێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کردووە و خستوویانەتە سندووقی ئۆتۆمبێلەکەیان و لەگەڵ خۆیان بردوویانە و تائێستاش هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی لە بەردەستدا نییە.