خۆڕاگری: ڕەئووف شێخمەعرووفی، کامران سوڵتانی و محەممەد فەرەجی، ٣ هاووڵاتیی خەڵكی بۆکان کە لەکاتی شۆڕشی ژینا دەسبەسەر کرابوون، بە “افساد فیالارض” تۆمەتبار کران.
ڕۆژی شەممە، ١٦ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ڕەئووف شێخمەعرووفی، کامران سوڵتانی و محەممەد فەرەجی، ٣هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری بۆکان، لەلایەن دەزگای قەزایی و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانلەژێر گوشار و ئەشکەنجەدا، بە دانپێدانانی زۆرەملێ بە “افساد فیالارض” تۆمەتبار کراون.
ڕەئوف شێخمەعرووفی، ڕۆژی ٥ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو و محەممەد فەرەجی، ڕۆژی ٣ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو و کامران سوڵتانیش ڕۆژی ٨ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە بۆکان، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسای دەسبەسەر کران و ڕۆژی ٢٠ی جۆزەردانی ئەمساڵ دوای قۆناغی لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوە، لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە ورمێ، گوازرانەوە بۆ بەندیخانەی شاری بۆکان.
Be the first to comment