گیان‌لەدەستدانی دوو هاووڵاتیی کورد لەژێر ئەشکەنجە و تەقەی سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم

خۆڕاگری: لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکردن و سەرکوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لەلایەن دامودەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی گیەڵان و بیجاڕ بەهۆی تەقەی راستەوخۆ و ئەشکەنجەی سەختەوە گیانیان لەدەست دا.

ڕۆژی شەممە، ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی “١٧ی جانیوەری ٢٠٢٦ی زایینی، ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵانی خەڵکی شاری گیەڵان بە ناوی “عەلی عەباسی” کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی لە شاری تاران بەشداری کردبوو، بووەتە قوربانیی توندوتیژیی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم و کاتژمێر ١١ی شەوی ١٩ی بەفرانبار، بە تەقەی هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران کراوەتە ئامانجی گولـلەی جەنگی و گولـلەکە بەر بەشی سەرەوەی گورچیلەی لای ڕاستی کەوتووە و لەئاکامدا گیانی لەدەستدا داوە.

لە لایەکی دیکەوە و لە ڕووداوێکی جیادا لە شاری بیجاڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی “سۆران فەیزی‌” لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەست داوە و ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی بەفرانبار لە کاتی ناڕەزایەتییەکاندا لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و هەروەها ناوبراو دوای دەسبەسەرکردنی بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی ڕێژیم لە بیجاڕ گوازرایەوە و لەوێ ڕووبەڕووی ئەشکەنجەی سەختی هێزە سەرکوتکەرەکان بووەتەوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*