خۆڕاگری: مەحیەدین قەلاش و کوڕەکەی بێهنام قەلاش، ماوەی زیاتر لە حەفتەیەکە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ڕۆژی شەممە، ٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی “١٨ی ئاپڕیلی ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕێ ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: زیاتر لە یەک حەفتەیە کە مەحیەدین قەلاش و بێهنام قەلاش، باو و کوڕ و هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ئەو باوک و کوڕە لە کاتی دەسبەسەرکردنیانەوە تا ئێستا، لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون و هەروەها هەوڵ و بەدواداچوونە بەردەوامەکانی بنەماڵەکەیان بۆ ئاگاداربوون لە بارودۆخیان، تا ئێستا بێئاکام ماوەتەوە و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.

Be the first to comment