دەستبەسەر کردنی وێنەگرێکی خەڵکی سنە

خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی وێنەگری خەڵکی سنە بە ناوی  “مەهدی تەوەکولی”لەدرێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەروگواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی ناریار.

ئەو هاووڵاتییە پێشتریش لە لایەن دادگای شوڕشی شاری سنە بە ١ ساڵ بەندکرانی تەعزیری ١ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندرا.کە سەزاکەی لە بەندیخانەی شاری سنە تێپەڕاند.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.