دوو خوێندکاری زانکۆی کوردستان بە بارمتە لە بەندیخانە سنە ئازاد کران

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا دوو خوێندکاری  دەستبەسەر کراوی زانکۆی کوردستان لە شاری سنە بە ناوەکانی “ئەشکان عومەر جوویی”خوێندکاری ئەدەبیاتی کوردی خەڵکی ورمێ “نازەنین زارا سەروەری” خوێندکاری دکتورا لە بەشی ئەندازیاری بە بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەیان لە بەندیئخانە ئازاد کران.

“نازەنین زارا سەروەری” لە ماوە شوڕشی ژینا دوو جار دەستبەسەر کراوە کە جاری یەکەم تۆمەتی ئەمنییەتی دراوەتە پاڵ دوای بە بارمتە ئازاد کرا ، دوای ئەوە بۆ جاری دووهەم بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر دەکرێت ودەگوازرێتەوە بۆ بەندیخانەی چاکسازی ژنان لە شاری سنە.

“ئەشکان عومەر جوویی” ڕۆژی ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراوە.