مەلا ساحیب ئەحمەدی بە بارمتە لە بەندیخانە سنە ئازاد کران

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی “مەلا ساحیب ئەحمەدی”یەکێک لە فەقێیەکانی مامۆستا ئیبراهیم کەریمی نەنڵە لە دەستبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا بە بەرمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی شاری سنە ئازاد کرا.

مەلا ساحیب ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرا کە تا ئێستا لەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە.