خۆڕاگری: ئیبراهیم ڕەسووڵیانپوور، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی پیرانشار نزیکەی ٢٠ڕۆژە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.
ڕۆژی سێشەممە، ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ١٩ڕۆژ لەمەوبەر ئیبراهیم ڕەسووڵیانپوور، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “گەپڵەسەن”ـی سەربە شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و لە بەندیخانەی ناوەندەیی نەغەدە ڕاگیراوە و تائێستا چارەنووسی نادیارە.
ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە، ٦ی بەفرانباری ئەمساڵ، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا و ڕۆژی ٢٠ی هەمان مانگ لە ژووری تاکەکەسیی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە ورمێ، گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.