خۆڕاگری: لاوێنی تەمەن ٢١ساڵانی خەڵکی ڕوانسەر بەناوی “شاهین عەلیپوور” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی، شاهین عەلیپوور، لاوی تەمەن ٢١ساڵانی خەڵکی شاری ڕوانسەر لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە سەرکوتکەرەکانئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری ئەو لاوە و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.