خۆڕاگری: ئیسماعیل سولەیمانی، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار، لەلایەن دەزگای کۆماری ئیسلامیی ئێرانە، سزای ۱۰مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.
ڕۆژی دووشەممە، ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەماوەی ڕۆژنی ڕابردوودا، ئیسماعیل سولەیمانی، هاووڵاتیی خەڵكی شاری پیرانشار، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی ٢ی ڕێژیم لە پیرانشار بە سەرۆکایەتی قازی “حامید پەیامەنی” بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی کۆماری ئیسلامی، سزای ١٠مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
ناوبراو ڕۆژی ١٩ی مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ، ئەو سزایەی بەسەردا سەپێندرا و ڕۆژی ٢٤ی مانگی خەزەڵوەر، لەلایەن لقی ٢٣ی دادگای پێداچوونەی ڕێژیم لە پارێزگای ورمێ پشتڕاست کاریەوە و هەروەها بڕیار وایە لە ڕۆژانی داهاتوودا بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی، خۆی بە ناوەندە قەزاییەکانی ڕێژیم بناسێنێت.