قوباد یاری”خەڵکی شاری بەهار سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری بەهار سەر بە پارێزگای هەمەدان بە ناوی “قوباد یاری”لە لایەن دادگای تاوانەکانی ئەو شارە سزای ٣ مانگ ١و ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا.

بە پێی ئەو حوکمە “قوباد یاری” بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی لە قازانجی گرووپە جیاخوازەکان لە سەر یەک بە ٣ مانگ و١ ڕۆژ بەند کران مەحکووم کراوە. کە ئەو حوکمە بۆ ماوەی ١ ساڵ لە لایەن دادگا هەڵپەسێردراوە.

ئەو هاووڵاتییە مانگی خەزەڵوەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا کە دوای لێپرسینەکەی بە بارمتە ئازاد کرابوو.