سەلاح ئازادی خەڵکی مەریوان سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری :”سەلاح ئازادی”چالاکی سینفی مامۆستایان، ئەندامی سینفی مامۆستایان کوردستان _مەریوان بە تۆمەتی پڕۆپاگەندە بەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری مەریوان سزای ١ ساڵ بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرا.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی ١٧ی خاکەلێوە بانگهێشتی پۆلیسی فتای شاری مەریوان دەکرێ دوای لێپرسینەوە دەست بە سەر کەل و پەلی شەخسی وەک موبایل  دادەگرن و ١١ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی دوای بەرێوە چوونی دادگایەکەی بە بارمتە ئازاد کرابوو.