خۆڕاگری: ڕۆژی ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسی پێشووی خەڵکی پیرانشار بە ناوی”جەماڵ عەلیزادە” لە دەستبەسەر کراوانی شۆڕشی ژینا بە بارمتە ٣ ملیارد تمەنی تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگایەکەی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی شاری نەغەدە ئازاد کرا.
ئەو هاووڵاتییە ٢٦ی ڕەزبەری١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو،کە دوای تەواو بوونی لێپرسینەکەی بۆ بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە گوازرابووە.
Be the first to comment