دەستبەسەر کردنی مێرمنداڵێکی خەڵکی شاری شنۆ

خۆڕاگری: ڕۆژی ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی مێرمنداڵێکی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوی”کۆمار شابۆیی” ١٤ ساڵە کوری سیامەند لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان، بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

“هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردوتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و دەستیان بەسەر کەرەستە شەخسییەکانی ئەو بنەماڵەیە وەک موبایل و لەبتاب داگرتووە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئە هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.